سیاسەتی تایبەتمەندێتی
ئێمە بایەخ بە تایبەتمەندێتی تۆ دەدەین و پابەندین بە پاراستنی زانیارییە کەسییەکانی تۆ. ئەم سیاسەتە ڕوونی دەکاتەوە کە ئێمە چۆن ئەو زانیارییانە کۆدەکەینەوە، بەکاریان دەهێنین و دەیپارێزین کە تۆ پێشکەشی دەکەیت کاتێک سەردانی ماڵپەڕەکەمان دەکەیت.
کۆکردنەوەی زانیاری:
ئێمە هەندێک زانیاری کەسی کۆدەکەینەوە کاتێک بە ئارەزووی خۆت لەلایەن تۆوە دابین دەکرێن، وەک ناو و ناونیشانی ئیمەیڵەکەت، کاتێک فۆڕمی پەیوەندیکردن پڕدەکەیتەوە یان داواکاری خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەیت. ئێمە ئەم زانیاریانە تەنها بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانتان و باشترکردنی ئەزموونەکانتان لە ماڵپەڕەکەدا بەکاردەهێنین.
بەکارهێنانی زانیاری:
ئێمە ئەو زانیارییە کەسییانەی کە تۆ پێشکەشی دەکەیت بەکاردەهێنین بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە داواکراوەکان و بۆ پەیوەندیکردنت سەبارەت بە داواکاری و پرسیارەکانت. هەروەها ڕەنگە ئێمە ئەم زانیاریانە بەکاربهێنین بۆ ناردنی نوێکارییەکان سەبارەت بەو خزمەتگوزارییانەی کە ڕەنگە لەگەڵ داواکارییەکانی پێشووتدا بگونجێت.
پاراستنی زانیاری:
ئێمە ڕێوشوێنی ئەمنی گونجاو دەگرینەبەر بۆ پاراستنی زانیارییە کەسییەکانی تۆ لە دەستڕاگەیشتن، بەکارهێنان، دەستکاریکردن یان ئاشکراکردنی بێ مۆڵەت. ئێمە زانیاری کەسی تەنها بۆ ئەو ماوەیە دەهێڵینەوە کە پێویستە بۆ بەدیهێنانی ئەو مەبەستانەی کە بۆی کۆکراونەتەوە.
هاوبەش کردنی زانیاری :
گرنگە بزانیت کە زانیارییە کەسییەکان لەگەڵ هیچ لایەنێکی تر لە دەرەوەی تیمی ئەلفاحص هاوبەش ناکرێت.
کوکیز:
لەوانەیە ئێمە کووکیز بەکاربهێنین بۆ باشترکردنی ئەزموونی تۆ لە ماڵپەڕەکەدا. دەتوانیت کووکیزەکان لە ڕێکخستنەکانی وێبگەڕەکەتدا لەکاربخەیت.
سیاسەتی هەڵسوکەوتی پلاتفۆرمی ئەلفاحص:
ڕێز و لێبوردەیی: ئێمە پابەندین بە پەروەردەکردنی ژینگەیەکی لێبوردەیی لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە جیاوازییەکان و هەمەچەشنی بۆ هەموو بەکارهێنەران و بەشداربووان. ئێمە هانی هاوکاری و گفتوگۆی بنیاتنەر دەدەین، جەختیش دەکەینەوە لە دوورکەوتنەوە لە زمانی هێرشبەرانە، جیاکاری، یان لێنەبوردەیی بەرامبەر بە کەسانی دیکە، و هەمیشە جەخت لەسەر هەڵبژاردنی زمانی گفتوگۆی شارستانی دەکەینەوە.
ناوەڕۆکی گونجاو: هەوڵدەدەین ناوەڕۆکی کوالیتی بەرز و بەهای زیادکراو پێشکەش بە خوێنەران و بینەران بکەین، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو کێشە جددیانەی کە ڕووبەڕووی فەزای دیجیتاڵی عێراقی دەبنەوە کە بە ئەنقەست خوێنەران بەلاڕێدا دەبەن. ئێمە هەوڵدەدەین ستانداردی توند سەبارەت بە وردی و متمانەپێکراوی زانیارییەکان بپارێزین، و خۆمان لە بڵاوکردنەوەی زانیاری چەواشەکارانە یان درۆ بەدوور دەگرین، چونکە ئێمە بەشێکین لە کۆمەڵگەی پشکنینی ڕاستییەکان.
تایبەتمەندێتی و ئاسایش: ئێمە ڕێز لە تایبەتمەندێتی بەکارهێنەران دەگرین، زانیارییە کەسییەکانیان دەپارێزین، پابەندین بە ستانداردە بەرزەکانی تایبەتمەندێتی و ڕێوشوێنی ئاسایش بۆ پاراستنی زانیارییە کەسییەکان دابین دەکەین. ئێمە هانی بەکارهێنانی وشەی نهێنی بەهێز و مامەڵەی سەلامەت لەبەکارهێنانی ئینتەرنت و هاوبەش نەکردنی زانیاری هەستیار لەگەڵ هیچ لایەنێکی سێیەمدا دەدەین.
کارلێککردن و بەشداریکردن: ئێمە هانی بەکارهێنەران دەدەین بۆ بەشداریکردن و کارلێککردن بە شێوەیەکی بنیاتنەر و بەرپرسیارانە. ئێمە پێشوازی لە بۆچوون و سەرنجی بەکارهێنەران دەکەین و پابەندین بە وەڵامدانەوەی پێشنیار و گلەییەکانیان.
هەمەچەشنی بیرۆکەکان، بەکارهێنانی پلاتفۆرمەکانی تر، و مافەکانی خاوەندارێتی فیکری: ئێمە هاندەری فێربوون، داهێنان و کەڵک وەرگرتن لە بیرۆکەکان دەبین کە لە پلاتفۆرمەکانی تری پشتڕاستکردنەوە ئیلهامیان وەرگرتووە. بەڵام ئێمە پابەندین بە پێوەرەکانی ڕێزگرتن و هاوبەشی دادپەروەرانە لە بەکارهێنانی ئەم بیرۆکانەدا و جەخت لەسەر گرنگی پێشێل نەکردنی مافی خاوەندارێتی فیکری کەسانی دیکە و بەکارنەهێنانی ناوەڕۆکەکە دەکەینەوە بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتی گونجاو.
ئێمە هانی بەکارهێنەران دەدەین کە وەرگێڕان و ئاماژەی گونجاو بۆ سەرچاوەکان پێشکەش بکەن کاتێک بیرۆکەکان کە لە پلاتفۆرمەکانی ترەوە ئیلهامیان وەرگرتووەو وەرگیراون. ئامانجمان پێشخستنی هەمەجۆریی و داهێنانە لە پیشەسازی میدیای دیجیتاڵیدا بە شێوەیەکی بەرپرسیارانە و ڕەوا.