دۆخی شڵژانی زانیاری، یەکێکە لە بەڵاکانی ئەو سەردەمە نوێیەی کە میدیای ئەڵتەرناتیڤ – دیجیتاڵی – بەدەستیەوە دەناڵێنێت، بەو پێیەی تەنانەت خوێنەرە لێهاتوو وردەکانیش بە دڵنیاییەوە لە هەندێک کاتدا دەکەونە تەڵەی لاپەڕە پارەدارکردنی سیاسییەکان و ئەو لاپەڕانەی هەوڵی بڵاوبوونەوەی خێرا دەدەن. بۆیە ئێمە پابەندین، وەک پلاتفۆرمێک کە کاردەکات بۆ بڵاوکردنەوەی چەمکەکانی پەروەردەی دیجیتاڵ میدیا و ڕاستکردنەوەی هەواڵی چەواشەکارانە، بە سیاسەتی شەفافیەت، بەم شێوەیە:
شەفافییەت لە سەرچاوەدا: ئێمە پابەندین بە شەفافییەت لە دابینکردنی سەرچاوەی هەواڵ و زانیاریەکان کە لەسەر پلاتفۆرمەکەمان بڵاو دەکرێنەوە لە کاتێکدا هەوڵدەدەین زانیاری ڕوون لەسەر سەرچاوە و پێشینەکانمان دابین بکەین و لە ئەگەری هەر ناکۆکییەک لە بەرژەوەندییەکانمان زانیاری پێویست بڵاو بکەینەوە.
شەفافییەت لە پرۆسەی بەرهەمهێنان: ئێمە ئەو پرۆسەیە دەخەینەڕوو کە هەواڵ و ناوەڕۆکی سەر پلاتفۆرمەکەمان پێی بەرهەم دەهێنین و زانیاری دەربارەی ئەو ڕێوشوێن و کردارانە پێشکەش دەکەین کە بۆ دڵنیابوون لە دروستی و باوەڕپێکراو پەیڕەو دەکرێن، لەوانە پرۆسەی داڕشتن و پشکنینی راستییەکان.
کارلێک لەگەڵ بەکارهێنەران: ئێمە هانی بەکارهێنەران دەدەین کارلێک بکەن و سەرنج و کاردانەوەی لەسەر هەواڵ و ناوەڕۆکی بڵاوکراوەکان لەسەر پلاتفۆرمەکەمان پێشکەش بکەن. ئێمە ئامرازی پەیوەندیکردن دابین دەکەین و وەڵامی پرسیار و سکاڵا و سەرنجی خەڵک دەدەینەوە.
ڕوونکردنەوەی سیاسەتەکانی بڵاوکردنەوە: ئێمە سیاسەت و ڕێنمایی ڕوون پێشکەش دەکەین بۆ ناوەڕۆکی پەسەندکراو و ستانداردەکانی داڕشتنی ناوەڕۆک کە لە پلاتفۆرمەکەماندا پەیڕەوی دەکەین. ئەم سیاسەتانە دەبێت بۆ گشتی بەردەست بن و بە ڕوونی خوێنەران و بەکارهێنەران تێيبگەن.