میتۆد و شێوازی کارکردن لە ئەلفاحص :
یەکەم: پێناسەکان – ئەم دەستەواژە و وشە و دەربڕینانەی خوارەوە ئەم مانایەیان هەیە:
پلاتفۆرم : پلاتفۆرمی ئەلفاحص بۆ لێوردبوونەوە لە هەواڵی نادروست کە سەر بە ڕێکخراوی INSM ە بۆ مافە دیجیتاڵییەکان لە عێراق.
ڕێباز (میتۆدۆلۆژیا): ڕێبازی بەڕێوەبردنی کارەکانی پلاتفۆرمی ئەلفاحص لە بواری دۆزینەوەی ڕاستی، بەرەنگاربوونەوەی زانیاری هەڵە و خوێندەواری میدیای دیجیتاڵی.
ناوەڕۆک: هەموو ماددەکان، زانیاری، داتا، لێدوانەکان، بەرهەمەکانی دامەزراوەکانی میدیا، میدیای جێگرەوە و کەرەستەی پەروەردەیی کە ئاستی هۆشیاری دیجیتاڵی بەکارهێنەران بەرز دەکاتەوە.
سەرچاوەکان: هەموو میدیاکان بە هەموو شێوەکانی و ئەکاونتەکانی سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییە فەرمییەکان و یاساییەکان، کەسی و گشتییەکان، و هەر لایەنێک کە کار بۆ پەخشکردنی ناوەڕۆکێک دەکات، پلاتفۆرمەکە هەموویان دەخاتە ژێر چاودێری ڕێبازی لێوردبوونەوەو سەلماندنی خۆیەوە.
ژێدەرەکان: ئەو لایەنانەی کە پلاتفۆرمەکە پشتیان پێدەبەستێت لە کاتی بەکارهێنانی میتۆدۆلۆژیا لە پرۆسەی شیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی ناوەڕۆکدا، بە ڕوونی لە کاتی بەکارهێنانی میتۆدۆلۆژیاکەدا میکانیزمەکە پیشان دەدرێن.
دووەم : نووسین و توێژینەوە
پێشەکی
ئێمە لەگەڵ کۆمەڵێک شارەزا و پسپۆڕی بوارە جیاوازەکان کار دەکەین کە باکگراوند و ئەزموون و تێڕوانینی جیاوازیان هەیە، بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بە ڕاپۆرت و توێژینەوە و وتارەکان دەبەستین کە لە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان پاش پشتڕاستکردنەوە وەرگیراون.
کۆمەڵگای عێراقی بە هەمەچەشنی و فرەیی دەناسرێتەوە، بۆیە ئێمە لە ئەلفاحص دەمانەوێت بیروڕای هەمەجۆر بخەینەڕوو کە ڕەنگدانەوەی ئەو هەمەچەشنی و جیاوازیانە بێت، لە هەمان کاتدا سوورین لەسەر ئەوەی ئەو بیرۆکانە بە ڕوونی و شەفاف و هاوسەنگییەکی دوور لە لایەنگری پێشکەش بکەین.
چۆن ئەو هەواڵانە دەدۆزینەوە کە لێیوردەبینەوەو پشتڕاستی دەکەینەوە ؟
بۆ دۆزینەوەی ئەو تۆمەتانە، تیمەکەمان بە شێوەیەکی بەرفراوان بە دوای هەواڵ و وێنە و ڤیدیۆ و پۆستانەدا دەگەڕێن کە بەشێوەی بەرفراوان لەلایەن بەکارهێنەرانەوە لە پلاتفۆرمە جیاوازەکانی سۆشیال میدیای عێراقیدا بڵاودەکرێنەوە.
هەروەها خوێنەران پێشنیارەکانیان لە ڕێگەی پلاتفۆرمە جیاوازەکانی ئەلفاحصەوە لە ڕێگەی ئیمەیڵەکەمانەوە دەنێرن: [email protected]. هەروەها چەندین داواکاری وەردەگرین کە پێویستیان بە پشتڕاستکردنەوە هەیە لە ڕێگەی ئەکاونتەکانی سۆشیال میدیامانەوە. دوای هەموو ئەمانە گرنگترین و پشتڕاستکراوەترین ئیدیعاکان هەڵدەبژێرین کە دەکرێت لێیوردببینەوەو پشتڕاستی بکەینەوە.
ئەوە خاڵە گرنگەکانەی کە لە کاتی هەڵبژاردنی هەواڵ و ئیدیعاکاندا سەرنجیان لەسەر دەدەین:
عێراق یەکێکە لەهەموووڵاتانی ناوچەکە زیاتر گرژی تێدایە بەهۆی لێشاوی بڕێکی زۆر هەواڵی ساختەی چەواشەکارانە. بە لەبەرچاوگرتنی توانا تاڕادەیەک سنووردارەکانی بەدواداچوون، پلاتفۆرمەکان هەرچەند چالاکیان زۆر بێت، کۆمەڵێک ئەولەوییەتیان هەیە کە پێش هەڵبژاردنی ئەو هەواڵانەی کە دەبێت پشتڕاستبکرێنەوەو پشکنینیان بۆ بکرێت.
پێویستە تیمەکەمان کۆمەڵێک پرسیار بکات:
- ئایا هەواڵەکە چەواشەکارانە یان بەبێ مەبەست هەڵە دەردەکەوێت؟
- ئایا بانگەشە گرنگە؟ گرنگە هەواڵەکە کاریگەری نەرێنی گەورەی هەبێت ئەگەر بەردەوام بێت لە بڵاوبوونەوە چونکە ئێمە خۆمان لە بانگەشەی بێ بایەخ بەدوور دەگرین.
- ئایا ئەو بانگەشەیە دووبارە دەبێتەوە و لەلایەن کەسانی ترەوە دووبارە بڵاو دەکرێتەوە؟
- ئایا بانگەشەکە دەسەلمێنرێت؟ ئێمە بیروڕاکان ناپشکنین.
ئەو هەنگاوانە چین کە لەدوای دۆزینەوەی هەواڵەکە دەیگرینەبەر؟
کاتێک کە پشکنەری ڕاستییەکان هەواڵێکی دۆزیەوە کە گومانەکانی بەرز بکاتەوەو هەموو پرسیارە پێشوەختەکانی وەڵامباتەوە (چەواشەکارانە، گرنگە/ئەگەری دووبارەبوونەوەی هەیە، و دەکرێت پشتڕاستبکرێتەوە) بەدی هێنا، پرۆسەی پشکنین هەواڵەکە بە پۆلێنکردنی سەرەتایی هەواڵەکە بەپێی پۆلێنە سەرەکییەکانمان (سیاسی، کۆمەڵایەتی، زانستی و هتد) دەست پێدەکات. مەبەست لەم پۆلێنکردنە ئاسانکارییە بۆ پرۆسەی پشکنین و تەواوکردنی بە خێرایی.
پشتڕاستکردنەوەی تۆمەتەکان
ئێمە لە ئەلفاحص، بەردەوام تەریب بە پشکەوتنەکانی بواری پشکنین هەموو ئەو ئامراز و بەرنامە تەکنیکیانەی کە دێنە ناو جیهانی پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکانەوە بەکاردەهێنین. ئامرازە ئۆنلاینەکانی وەک گەڕانی وێنەی پێچەوانەی گووگڵ بەکاردەهێنین بۆ دیاریکردنی سەرچاوەی وێنە یان ڤیدیۆ، هەروەها بۆ ئەوەی بزانین ئایا هەمان وێنە یان ڤیدیۆ پێشتر لە چوارچێوەی سیاقی هاوشێوە یان جیاوازدا بەکارهاتووە.
گەڕانی ورد لە ئینتەرنێت بە بەکارهێنانی هەموو فلتەرەکان و گەڕانی پێشکەوتوو لە گووگڵ (ڕێکەوت، کات، شوێن، کلیلە وشە و هتد)، بۆ گەیشتن بە سەرچاوەی دروستکەری بڵاوکراوەکە و پەیام و هەواڵەکان کە لە بۆشایی دیجیتاڵدا بڵاو دەبنەوە.
لە کاتی بڵاوبوونەوەی پڕوپاگەندە، پەیوەندی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی خۆجێی دەکەین بۆ زانینی ڕاستیییەکان، بەتایبەتی ئەوانەی کە کۆمەڵگە هەستیارە بەرامبەریان.
پێداچوونەوە بە دەق و وێنە و ڤیدیۆکان دەکەین بۆ ئەوەی بزانین، ئایا ئەو زانیارییانەی خراوەتە پاڵ کەسایەتییە گشتییەکان ڕاستە یان هەڵبەستراوە.
بۆ پشتڕاستکردنەوەی تۆمەتی گومانلێکراو، دەگەڕێنەوە بۆ سەرچاوەو زانیاری فەرمی.
پەیوەندی بەو کەسایەتییە گشتییانە دەکەین کە لێدوانەکەیان دراوەتە پاڵ، یان هەواڵی ناڕاست لەسەریان بڵاودەبێتەوە، یان وێنە و ڤیدیۆیان لەبارەوە هەڵبەستراون، و ڕاستی ئەو شتانە پشتڕاست دەکەینەوە کە بڵاوکراونەتەوە.
ئەگەر پێویست بوو، ڕاوێژ بە پسپۆڕانی ئەو بابەتە دەکەین کە ئێمە لێیوردەبینەوە بۆ سەلماندنی .
نووسین / بژارکردن
کاتێک پشکنەری ڕاستییەکان یەکەم ڕەشنووسی نووسینەکەی تەواو دەکات، بابەتەکە دەنێرێت بۆ سەرنووسەری سەرەکی، کە ناوەڕۆکەکە دەپشکنێت بۆ وردبینی و دڵنیایی بوون لە ئایا زانیارییەکان شایەنی بڵاوکردنەوەن یان نا. پاشان بەپێی پێویست نوێکارییەکان دەکرێن، دواتر قۆناغی کۆتایی دەستکاریکردن پێش بڵاوکردنەوە.