سیاسەتی رەفتار

ڕێز و لێبوردەیی: ئێمە پابەندین بە پتەوکردنی ژینگەیەکی لێبوردەیی لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە جیاوازییەکان و هەمەچەشنی بۆ هەموو بەکارهێنەران و بەشداربووان. ئێمە هانی هاوکاری و گفتوگۆی بنیاتنەر دەدەین، جەختیش دەکەینەوە لە دوورکەوتنەوە لە زمانی هێرشبەرانە، جیاکاری، یان دەمارگیری بەرامبەر بە کەسانی دیکە، و هاندانی هەمیشە هەڵبژاردنی زمانی گفتوگۆی شارستانی.

 

ناوەڕۆکی گونجاو: هەوڵدەدەین ناوەڕۆکی کوالیتی بەرز و بەهای زیادکراو پێشکەش بە خوێنەران و بینەران بکەین، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو کێشە جددیانەی کە ڕووبەڕووی فەزای دیجیتاڵی عێراقی دەبنەوە کە بە ئەنقەست خوێنەران بەلاڕێدا دەبەن. ئێمە هەوڵدەدەین ستانداردی توند سەبارەت بە وردی و متمانەپێکراوی زانیارییەکان بپارێزین، و خۆمان لە بڵاوکردنەوەی زانیاری چەواشەکارانە یان درۆ بەدوور دەگرین، چونکە ئێمە بەشێکین لە کۆمەڵگەی پشکنینی ڕاستییەکان.

 

تایبەتمەندێتی و سەلامەتی: ئێمە ڕێز لە تایبەتمەندێتی بەکارهێنەران دەگرین، زانیارییە کەسییەکانیان دەپارێزین، پابەندین بە ستانداردە بەرزەکانی سەلامەتی و ڕێوشوێنی ئاسایش بۆ پاراستنی زانیارییە کەسییەکان دابین دەکەین. هانی بەکارهێنان دەدەین وشەی نهێنی بەهێز بەکاربهێنن و مامەڵەو ڕەفتاری گونجاو لەسەر ئینتەرنت بکەن و هاوبەش هیچ زانیارییەکی هەستیار لەگەڵ لایەنێکی سێیەم ناکەین.

 

کارلێککردن و بەشداریکردن: ئێمە هانی بەکارهێنەران دەدەین بۆ بەشداریکردن و کارلێککردن بە شێوەیەکی بنیاتنەر و بەرپرسیارانە. ئێمە پێشوازی لە بۆچوون و سەرنجی بەکارهێنەران دەکەین و پابەندین بە وەڵامدانەوەی پێشنیار و گلەییەکانیان.

 

هەمەچەشنی بیرۆکەکان، بەکارهێنانی پلاتفۆرمەکانی تر، و مافەکانی خاوەندارێتی فیکری: ئێمە هانی فێربوون، داهێنان دەدەین، لەخۆگرتنی بیرۆکەکان و ئیلهام وەرگرتن لە پلاتفۆرمەکانی تری پشتڕاستکردنەوە زانیارییەکان. لەگەڵ ئەمەیشدا ئێمە پابەندین بە پێوەرەکانی ڕێزگرتن و هاوبەشی دادپەروەرانە لە بەکارهێنانی ئەم بیرۆکانەدا و جەخت لەسەر گرنگی پێشێل نەکردنی مافی خاوەندارێتی فیکری کەسانی دیکە و بەکارنەهێنانی ناوەڕۆکەکانیان دەکەینەوە بەبێ وەرنەگرتنی مۆڵەتی گونجاو.

 

ئێمە هانی بەکارهێنەران دەدەین کە وەرگێڕان و ئاماژەی گونجاو بۆ سەرچاوەکان پێشکەش بکەن کاتێک بیرۆکەکانیان لە پلاتفۆرمەکانی ترەوە ئیلهام وەردەگرن. ئامانجمان پێشخستنی هەمەجۆریی و داهێنانە لە پیشەسازی میدیای دیجیتاڵیدا بە شێوەیەکی بەرپرسیارانە و ڕەوا.