• العربية
  • English
پێنجشەممە 2025/06/12
We’re loyal to truth alone, we're not fact checkers only, but we spread concepts of media - digital literacy among our people. One of INSM Network's initiative
  • لاپەڕەی سەرەکی
  • پۆلێنەکان
    • سەرلێشوێنەر
    • ساختە
    • تەنزئامێز
    • دروست
    • نادروست
  • نەخشەی ماڵپەڕ
    • وتارەکان
    • ئەمنیەتی ژماره‌ی من
    • ئاسایشی دیجیتاڵی
    • پەروەردەی میدیایی – دیجیتاڵی
    • بەدواداچونەکانی ئەلفاحص
    • هۆشداری
  • ناردنی داواکاری لێوردبوونەوە
  • ئێمە کێین
    • سیاسەتی ڕوونیایی
    • سیاسەتی کار
    • سیاسەتی ڕوونکردنەوەی ھەواڵەکان
    • سیاسەتی رەفتار
    • سیاسەتی تایبەتمەندێتی
    • تیمی کارکردن
لاتوجد نتائج
مشاهدة كل النتائج
  • لاپەڕەی سەرەکی
  • پۆلێنەکان
    • سەرلێشوێنەر
    • ساختە
    • تەنزئامێز
    • دروست
    • نادروست
  • نەخشەی ماڵپەڕ
    • وتارەکان
    • ئەمنیەتی ژماره‌ی من
    • ئاسایشی دیجیتاڵی
    • پەروەردەی میدیایی – دیجیتاڵی
    • بەدواداچونەکانی ئەلفاحص
    • هۆشداری
  • ناردنی داواکاری لێوردبوونەوە
  • ئێمە کێین
    • سیاسەتی ڕوونیایی
    • سیاسەتی کار
    • سیاسەتی ڕوونکردنەوەی ھەواڵەکان
    • سیاسەتی رەفتار
    • سیاسەتی تایبەتمەندێتی
    • تیمی کارکردن
لاتوجد نتائج
مشاهدة كل النتائج
We’re loyal to truth alone, we're not fact checkers only, but we spread concepts of media - digital literacy among our people. One of INSM Network's initiative
لاتوجد نتائج
مشاهدة كل النتائج
الرئيسية نەخشەی ماڵپەڕ ئاسایشی دیجیتاڵی

تایبەتمەندێتی و ئاسایش لە سەر بەرنامەی تیک تۆک

ئاسو وهاب ئاسو وهاب
شەممە 2025-05-24
تایبەتمەندێتی و ئاسایش لە سەر بەرنامەی تیک تۆک
Share on FacebookShare on TwitterShare on WhatsappShare on TelegramShare on Email

ناوبانگی ئەپڵیکەیشنەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو لە زیادبووندایە، لەنێو ئەم ئەپڵیکەیشنانەدا ئەپڵیکەیشنی تیک تۆک وەک ئەپڵکەیشنێکی تایبەتمەندی بڵاوکردنەوەی کورتە ڤیدیۆو بەکات بەسەربردن بەشێوەیەکی سەرنجڕاکیش دەردەکەوێت، لەگەڵ بەرفراوانبوونی  بەکارهێنانی تیک تۆک لەنێو توێژی بەتایبەت گەنجان،  تەحەدایەکی گرنگ بۆ دڵنیابوون لە تایبەتمەندی و ئاسایشی بەکارهێنەران دێتە پێشەوە.

ئێستا پێداچوونەوە بە گرنگترین  خاڵەکانی تایبەتمەندێتی و ئاسایش دەکەین لە تیک تۆک و ئامۆژگاری پێشکەش دەکەین سەبارەت بە چۆنیەتی بەکارهێنانی بە شێوەیەکی سەلامەت و بەرپرسیارانە.

تایبەتمەندێتی لە بەرنامەی تیک تۆک

گرنگە بەکارهێنەران ئاگاداری  ئەو  زانیاری کەسیی و ناوەڕۆکە بن، کە لەسەر تیک تۆک  بڵاوی دەکەنەوە. شایانی باسە هەندێک شێوازی نافەرەمی  هەن کە یاساکانی مافی بڵاوکردنەوە پێشێل دەکەن و ڕێگە دەدەن ناوەڕۆکی سنووردار بەبێ مۆڵەتی خاوەن ناوەڕۆک و بەبێ نیشانەی ئاوی باربکەن و دابگرن.

ئاسایش  (سەلامەتی) لە سەربەرنامەی تیک تۆک

ئامانجی ئاسایش (سەلامەتی)  لە بەکارهێنانی بەرنامەی تیک تۆک پاراستنی پاراستنی زانیاری و تایبەتمەندێتی  بەکارهێنەرو دڵنیابوونە لەوەی ژینگەی تیک تۆک  ژینگەیەکی سەلامەتە بۆ بەکارهێنەر و باوەڕپێکراوە  بۆ کارلێک و هاوبەشیکردن.

تیمی تیک تۆک  بەردەوام پێداچوونەوە بە سیاسەتەکانی ئاسایش (سەلامەتی)  دەکات و ئامرازی تەکنیکی پەرە پێدەدات بۆ پاراستنی ئەزموونێکی سەلامەت و باوەڕپێکراو بەکارهێنەران.

بەڵام وەک بەرنامەو خزمەتگوزارییەکانی تری سەر ئینتەرنت تیک تۆکیش دەبێتە ئامانجی هێرشی ئەلیکترۆنی هاککردن و فێڵەکانی ڕاوکردن، ئەمەیان بۆ چەندین هۆکار دەگەڕێتەوە، لەوانە:

١- پاراستنی زانیارییە کەسییەکان: ئەکاونتەکانی  تیک تۆک زانیاری کەسیی بەنرخی تێدایە وەک ناو، بەرواری لەدایکبوون و ئیمەیل و ژمارە تەلەفۆن.

٢- پاراستن لە فێڵ و دەستکاریکردن:  تیمی تیک تۆک کار دەکات بۆ کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی ساختەکاری و دەستکاریکردن (فێڵکردن) لەسەر پلاتفۆرمەکەیان. ئامرازی تەکنیکی پێشکەوتوو بۆ بەدواداچوون و چاودێریکردنی چالاکی نەگونجاو و ناوەڕۆکی ساختە بەکاردەهێنن و هاوکات هاوبەشی دەرەکیان هەیە لەزۆربەی ناوچەکانی جیهان، کە خۆبەخشانە پەیوەندیان لەگەڵ تیمی ئاسایشی تیک تۆک هەیە.

٣- پاراستنی منداڵ: تیک تۆک بەناوبانگترین و بەکارهێنراوترین پلاتفۆرمە لە نێو گەنجان و هەرزەکاران بەوپێیەی کەمترین تەمەن کە بەکاری دەهێنن لەنێوان ١٣-١٥ ساڵانە. دابینکردنی ژینگەیەکی پارێزراو و دوور لە ناوەڕۆکی نەگونجاو و هەراسانکردن زۆر گرنگە.

٤- ڕاپۆرتکردنی سەرپێچییەکان: تیک تۆک میکانیزمێک بۆ بەکارهێنەران دابین دەکات بۆ ڕاپۆرتکردنی ناوەڕۆکی خراپ، فێڵ یان هەر هەڵسوکەوتێکی نەشیاو. ئەمە ڕێگە دەدات بە خێرایی کار بکەن و ئەو کێشانە چارەسەر بکەن کە بەکارهێنەران تووشی دەبن.

بۆ بەهێزکردنی ئامادەبوونی سەلامەت لەسەر TikTok

١- بەرنامەکە نوێ بکەوە (ئاپدەیت): دڵنیابە لەوەی بەرنامەی TikTok بۆ نوێترین وەشانی بەردەست نوێکراوەتەوە. نوێکردنەوەی بەرنامەکە یارمەتیدەرە بۆ چارەسەرکردنی لاوازییەکان و باشترکردنی ئاسایشی گشتی بەرنامەکە.

2- وشەیەکی نهێنی بەهێز بەکاربهێنە: بە بەکارهێنانی وشەیەکی نهێنی بەهێز و ئاڵۆز بۆ ئەژمێری  TikTok هەژمارەکەت دەپارێزیت. دڵنیابە لەوەی کە جۆراوجۆر لە پیتی گەورە و بچووک و ژمارە و هێما تایبەتەکان لەخۆ دەگرێت.

3- چالاککردنی ڕەسەنایەتی دوو فاکتەری: چالاککردنی ڕەسەنایەتی دوو فاکتەری لەسەر ئەکاونتی تیک تۆک چینێکی زیادەی ئاسایش زیاد دەکات لەکاتی چوونە ژوورەوەدا، بەو پێیەی دەبێت کۆدی پشتڕاستکردنەوەی زیادە دابنێیت جگە لە ناوی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی.

4- ڕێککردنەوەی ڕێکخستنەکانی پاراستنی تایبەتمەندێتی: پێداچوونەوە و دڵنیابوون لەوەی ڕێکخستنەکانی پاراستنی تایبەتمەندێتی تیک تۆکەکەت بەپێی ئارەزووی کەسی خۆت ڕێکدەخرێت. ئەمەش لەوانەیە کۆنتڕۆڵکردنی ئەوەی کە کێ دەتوانێت ناوەڕۆکەکەت ببینێت و کارلێک لەگەڵیدا بکات، و ڕێکخستنەکانی پاراستنی تایبەتمەندێتی بۆ کۆمێنت و پۆستەکان لەخۆبگرێت.

5- پشکنینی ڕێکخستنە هاوبەشەکان: پشکنینی ڕێکخستنە هاوبەشەکان بۆ ڤیدیۆ و کۆمێنت و فۆڵۆو. لەوانەیە بتەوێت سنووردار بکەیت کێ دەتوانێت ناوەڕۆکەکەت بڵاو بکاتەوە، کۆمێنت لەسەر بکات، یان فۆڵۆوی بکات.

6- ئاگاداری زانیاری کەسی: دوور بکەوەرەوە لە هاوبەشکردنی زانیارییە کەسییە هەستیارەکانی وەک پاسۆرد، وردەکاری ئەژمێری بانکی، یان زانیاری ناسنامە لە تیک تۆک. وێنەو ڤیدیۆی تایبەتی کە لەوانەیە بۆ گێچەڵی پێکردن بەکاربهێنرێت، هاوبەشکردنی ئەم زانیاریانە بە ئاشکرا لەوانەیە مەترسی هەمەجۆر دروست دەکەن.

7- ڕێکخستنەکانی ئاگادارکردنەوەکانت بپشکنە: لە ئەپی تیک تۆکدا پێداچوونەوە بە ڕێکخستنەکانی ئاگادارکردنەوەکانت بکە و بەپێی خواستی خۆت ڕێکیبخە. دەتوانیت جۆری ئەو ئاگادارکردنەوە هەڵبژێریت کە دەتەوێت وەریبگریت و ئاگادارکردنەوە نەخوازراوەکان لەکاربخەیت.

8- پشتڕاستکردنەوەی سەرچاوە و بەستەرەکان: ئاگاداربە لە کاتی کلیککردن لەسەر لینکی دەرەکی یان سەرچاوەی متمانەپێنەکراو لە تیک تۆک. دڵنیابە لە سەرچاوە و متمانەپێکراوی بەستەرەکان پێش ئەوەی کلیک لەسەریان بکەیت، و دوور بکەوەرەوە لە کردنەوەی بەستەری گوماناوی یان ئەو بەستەرانەی کە داوای زانیاری کەسی دەکەن.

سەرەڕای ئەم ڕێوشوێنە ئەمنییانە، ئاسایشی ڕەها لە ئینتەرنێتدا ناتوانرێت گەرەنتی بکرێت. بۆیە پێویستە لە کاتی هاوبەشکردنی زانیاری کەسیدا وریا بیت و بە بەرپرسیارانە بەرنامەکانی سۆشیال میدیا بەکاربهێنیت.

المنشورات الاكثر قراءة

تایبەتمەندێتی و ئاسایش لە سەر بەرنامەی تیک تۆک

تایبەتمەندێتی و ئاسایش لە سەر بەرنامەی تیک تۆک

شەممە 2025-05-24
پاک و خاوێنی دیجیتاڵی، چەمک و گرنگی و پراکتیکەکانی

پاک و خاوێنی دیجیتاڵی، چەمک و گرنگی و پراکتیکەکانی

سێشەممە 2025-04-29
ڤیدیۆکەی پۆلەتیک پرێس هی ساڵێک پێش ئێستایە

ڤیدیۆکەی پۆلەتیک پرێس هی ساڵێک پێش ئێستایە

هه‌ینی 2025-03-21
أدلى العبادي بهذه المعلومات عام 2024 وليس قبل اكتشاف أمر الضابط حارث السوداني!

أدلى العبادي بهذه المعلومات عام 2024 وليس قبل اكتشاف أمر الضابط حارث السوداني!

پێنجشەممە 2025-03-13
We’re loyal to truth alone, we're not fact checkers only, but we spread concepts of media - digital literacy among our people. One of INSM Network's initiative

پلاتفۆڕمی “ئەلفاحص” بۆ لێوردبوونەوەو پەروەردەی میدیای و دیجیتاڵی؛ پلاتفۆڕمێکی عێراقییە ئامانج لێی پەردەهەڵماڵین و ڕاستکردنەوەی هەواڵی سەرلێشوێنەرە کە لە فەزای دیجیتاڵی عێراق بڵاودەبێتەوە.




لەگەڵمان بن

پەشتیوانەی فەرمی: کۆمپلانی ئینسەم بۆ مافە دیجیتاڵیەکان

  • لاپەڕەی سەرەکی
  • پۆلێنەکان
  • نەخشەی ماڵپەڕ
  • ناردنی داواکاری لێوردبوونەوە
  • ئێمە کێین

هەموو حقەکان پارێزراون 2025

لاتوجد نتائج
مشاهدة كل النتائج
  • لاپەڕەی سەرەکی
  • نەخشەی ماڵپەڕ
    • ئەمنیەتی ژماره‌ی من
    • ئاسایشی دیجیتاڵی
    • هۆشداری
    • وتارەکان
  • بەدواداچونەکانی ئەلفاحص
  • پۆلێنەکان
    • ساختە
    • دروست
    • نادروست
    • تەنزئامێز
  • هەڵسەنگاندن
  • سەرلێشوێنەر
  • پەروەردەی میدیایی – دیجیتاڵی
  • العربية
  • English

هەموو حقەکان پارێزراون 2025