بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢١ی ئاداری ٢٠٢٥ پەڕەی کەناڵی پۆلەتیک پرێس لەژێر ناونیشانی “تەماشای بۆردومانەکەی یەمە-ن بکە” ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووتەوە گوایە ڤیدیۆی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی ئەمریکایە بۆ سەر وڵاتی یەمەن و بەتایبەت کەمینەی حوسییەکانی یەمەن کە لە ڕوانگەی ئەمریکاوە تیرۆریستن و بەچالاکییە سەربازییەکانیان لە گەروی بابولمەندەب هەڕەشەن بۆ سەر دەریاوانی نێودەوڵەتی و هاوکات بە موشەکی بالیستی دوورمەودا هێڕش دەکەن سەر ئیسرائیل بە بیانوی پشتگیری لە خەڵکی غەززە.

لەڕاستیدا
ئەوڤیدیۆیەی پۆلەتیک پرێس کە تا کاتژمێر 4:20ی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٨٨ هاوبەشکردن و ٧٧ کۆمێنت و ٢١٠٠ لایکی کۆکردووەتەوەو ٥٩ هەزار جار بینراوە، ڤیدیۆیەکی کۆنەو مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٢٩ سیبتەمبەری ٢٠٢٤.

ڤیدیۆکە هی بۆردومانکردنی بەندەری حودەیدەیە لە یەمەن لەلایەن ئیسرائیلەوە لە ٢٠٢٤، بەپێی سەرچاوە حوسییەکان بەندەرەکە چۆڵ بووەو بەپێی سەرچاوە ئیسرائیلییەکان بارێکی چەکی ئێرانی بووە بۆ حوسییەکانی یەمەن.
بەدرێژایی مانگی سیبتەمبەری ٢٠٢٤ تا ئەمڕۆ ئیسرائیل و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمریکا بۆردومانی کەنارەکانی یەمەن و قوڵایی وڵاتەکە دەکات و شاری حودەیدە چەندین جار چ وەک بەندەرو چ وەک فڕۆکەخانە بۆردومان کراوە.

سەرچاوەکان:
- ڤیدیۆی کەناڵی ئەلعەرەبی کە لە ڕۆیتەرزەوە وەریانگرتووە.
- سەرچاوەی دووەم
- بابەتە چەواشەکارییەکەی پۆلەتیک پرێس